هەڵگرتنی گۆشت

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-29-14:03:00 - کۆدی بابەت: 4999
هەڵگرتنی گۆشت

ناوه‌ڕۆك

هەڵبژاردنی گۆشت

یەکەم هەنگاوی هەڵگرتنی گۆشت هەڵبژاردنی گۆشتێکی باشە لە کاتی کڕینی، لەو ئامۆژگاریانەش کە دەکرێت پەیڕەوی بکەین لەکاتی کڕینی گۆشتدا:
- پێویستە خۆ بەدووربگرین لە کڕینی ئەو گۆشتانەی کە ڕەنگیان قاوەیی تۆخە، یان بۆنێکی زۆریان دێت یان گۆشتی ڕەقەوەبوو. 
- دوورکەوتنەوە لە کڕینی مریشکی بێڕەنگ یان ئەوانەی بۆنێکی زۆریان دێت. 
- خۆلادان لە کڕینی ئەو ماسیانەی کە گۆشتیان نەرم و ئیسفنجییە یان ئەو ماسیانەی ڕەنگیان گۆڕاوە. 
- خۆ بەدوورگرتن لە کڕینی گۆشتی تێکچوو یان پانەوەبوو، یان ئەوانەی بەرکەوتەی هەوا و بەکتریای زیانبەخشن. 

هەڵگرتنی گۆشت لە ساردکەرەوەدا

پێویستە پێش هەڵگرتنی گۆشتەکە بەشێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ بکەین، بۆ ئەمەش پێویستە دەستەکان بشۆردرێن پێش دەست لێدان لە گۆشتەکە بۆ ڕێگری کە بڵاوبوونەوەی بەکتریا، هەروەها پێویستی شوێنی دابڕاو بۆ گۆشت دابین بکرێت دوور لە هەموو کەرەستەکانی تری چێشت لێنان، دواتر دەکرێت گۆشتەکە لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت، دەکرێت گۆشتی کاڵ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ساردکەرەوەدا بێ کێشە هەڵبگیرێت، دواتر پێویستە گۆشتەکە بخرێتە سەتڵ یان قاپێکەوە کە دابپۆشرێت پێش بەستنی، هەروەها بەستنی بێ کێشە و ساردکردنەوە پشت دەبەستن بە پلەی گەرمی هەڵگرتنەکە، بۆیە پێویستە پلەی گەرمی بەفرگرەکە نزیکی -١٧,٨ پلەی سەدی بێت، بۆ ئەوەی ماددە خۆراکییەکانی ناوی هەر بە تازەیی بمێنێتەوە.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ هەلگرتنی گۆشت لە ساردکەرەوەدا

دەکرێت گۆشت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئامۆژگارییانە:
- خۆلادان لە چەندین جار کردنەوەی دەرگای ساردکەرەوەکە بەتایبەتیش لەو ڕۆژانەی شێی زۆرە یان گەرمە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ساردکەرەوەکە. 
- پاککردنەوەی ساردکەرەوەکە بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ کەمکردنەوەی بۆنی خۆراکەکان، وە یەکسەر فڕێدانی خۆراکی تێکچوو بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بۆگەنییەکە لەنێو خۆراکەکاندا. 
- هەڵگرتنی گۆشتی کاڵ و خۆراکە ئاوییەکان و مریشک لەسەر ڕەفەی خوارەوەی ساردکەرەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ڕژانی شلەمەنییەکانی بەسەر خواردنەکانی تردا کە دەبێتە هۆی پیسبوونی.
- ئەو گۆشتانەی دەتوێنرێنەوە بخرێتە ناو قاپ یان سەتلێکەوە بۆ ڕێگری لە شلەمەنییەکانی لە پیسکردنی خۆراکەکانی تر. 
- ڕاستەوخۆ بەکارهێنانی خۆراکی هەڵگیراو لە ساردکەرەوەدا، هەروەها چاوەڕێ نەکردنی زۆرترین کات بۆ هەڵگرتن.
- دەکرێت گۆشت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت بە دانانی لەناو کیسێکدا کە بکرێت دابخرێت، لەڕێی هەڵگرتنی پارچەی بچووکی مریشکەکە لە هەر کیسێکدا، کە ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە بۆ ئاسانی بەکارهێنانی گۆشتەکە و ئاسانی تواندنەوەی، هەروەک چۆن ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە بۆ هەڵگرتنی گۆشتەکان لە بەفرگردا بۆ ماوەی ٣-٥ مانگ.
- پێویستە بەدووربین لە هەوڵدان بۆ دووبارە بەستنەوەی ئەو گۆشتانەی توێنراونەتەوە بەڵام لێنەنراون، هەروەها دەکرێت بەرواری ڕۆژی هەڵگرتن لەسەر کیسەکان بنوسرێت بۆ زانینی ڕۆژی کۆتایی هاتنی بەروارەکەی و توانای بەکارهێنانی.


سەرچاوەکان



2421 بینین